گوڵی یەکتا
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1129 بینین
فەلەک ئەوڕۆکە نازانم کە چ قەوماوە لە من
یارەکەی وەعدە خیلافم بۆچی تۆریاوە لە من
قاسیدێ کوانێ بچێ پێی بڵێ ئەی دوور لە وەفا
خاتری ناسکت ئەوڕۆ بۆچی ڕەنجاوە لە من
بە دوو خاڵی ڕەشی سەر کۆڵمەکەیی سوور و سپیت
دڵ لە تاوی خەمی هیجرانی تۆ سووتاوە لە من
خەم لە سەر خەم لە دڵم بوو بە بەنایێکی بڵیند
خانەیی سەبری دڵان پاشی تۆ ڕووخاوە لە من
کەسب و کار و عەمەل و زیندەگی و وەزعی جیهان
وەک سەری زولفی پەرێشانی تۆ شێواوە لە من
ڕۆژی ڕوونی مە لە داغت وەکوو تاریکەشەوە
شەو و ڕۆژ ئەی گوڵی یەکتا لە بۆ گۆڕاوە لە من
لە شنۆشوێن دەردی ئەمینناسناوی ئەدەبیی گەرچی دەرمانی نییە
ڕاهی دەرمانی حەکیمان لە بۆ گیراوە لە من!