چ بکەم

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1139 بینین
بە نووری شەمعی ڕووخسارت دڵم ڕەوشەن نەکەم چ بکەم
لە خەندەی غونچەیی زارت دڵم گوڵشەن نەکەم چ بکەم
لەبەر شەرمی گوناهی خۆم لە مێرگ و چیمەنی دونیا
هەمێشە سەر دەبەر خۆدا وەکوو سووسەن نەکەم چ بکەم
خەیاڵی قەبری تاریکم هەمێشە هەر لە دڵدایە
لە ترسی خۆم ئەگەر تەرکی خەو و خواردن نەکەم چ بکەم
لە ئەم دونیایی فانیدا ئەگەر بۆ گەوهەری مەقسوود
دڵم وەک بەحری پڕ مەوج و سەرم گێژەن نەکەم چ بکەم
لە مەیدانی وەفاداری «ئەمینناسناوی ئەدەبی» داییم وەکوو قومری
نیشانی تەوقی عیشقی یار لە ناو گەردن نەکەم چ بکەم