موونس

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1133 بینین
ئەوڕۆ لە دەس هیجرانی تۆ ڕەنجوور و بیمارە دڵم
بەو خەنجەری موژگانی تۆ چەندە بریندارە دڵم
داغی فەراقت دەم بە دەم بۆ من دەکا تەولیدی غەم
بەو دامی زولفی پێچ و خەم سەد جێ گرفتارە دڵم
ناڵەی دەروونی من مەگەر ئەی گوڵ لە تۆ ناکا ئەسەر
وەک بولبولان وەختی سەحەر داییم بە هاوارە دڵم
بۆ نەرگسی جادوویی تۆ خاڵی ڕەشی هێندوویی تۆ
غەیری خەیاڵی ڕوویی تۆ بێ موونس و یارە دڵم
بێ یار و بێ موونس منم لەو وەزع و حالە دوژمنم
موشتاقی ڕوژی مردنم لەم عومرە بێزارە دڵم
ئوممێدی وەسڵم بوو لە تۆ بۆچی منت دور کرد لە خۆ
فەرمووت «ئەمینناسناوی ئەدەبی» بۆ لەم شنۆشوێن هەر وەک شەوی تارە دڵم