بۆ میرزا مرادی شاعیر

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  686 بینین
شیرینە مراد هەموو ئەشعار و کەلامت
یاڕەببی ئەدا بێ هەموو مەقسوود و مەرامت
ئەوشەو کە شەوی قەدر و شەوی جومعە لە مەسجید
بووم مونتەزیری هاتنی پەیغام و پەیامت
نەمزانی چ باعیس بوو برادەر کە نەهاتی
ئەی یاری عەزیز ئەوشۆ لە کوێت کرد بوو ئیقامەت
نەومید بوو «ئەمینناسناوی ئەدەبی» گەرچی لە دیداری مرادی
یاڕەب لە بەڵا دوور بێ وجوودت بێ سەلامەت