مەدحی غەوسی گەیلانی

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 2 خولەک  1607 بینین
قوتبی فەلەک و ئەرز و سەما حەزرەتی غەوسە
شێخی دوو جیهان، بازی خودا حەزرەتی غەوسە
غەوواسی دوڕی بەحری بەقا حەزرەتی غەوسە
سەرمایەیی هەر فەیز و عەتا حەزرەتی غەوسە
سەرداری گرووهی شوڕەفا حەزرەتی غەوسە
ئەو مەحرەمی ئەسراری خودا مووحییەیی دینە
ئەو ڕاهبەری ڕاهی هودا بۆ مە مووعینە
شەهبازی برووجی فەلەک و ماهـ و زەمینە
دەرمانی هەموو دەرد و شەفای زەخم و برینە
فەریادڕەسی هەر زوعەفا حەزرەتی غەوسە
ئەوساف و کەڕاماتی وی خاریج لە شومارە
دەروێشێ لە زیکری دەڵێ یا غەوس هاوارە
تیغبازی دەکا، ئاگری دەخوات و دیارە
نادا زەرەرێ نیشی دوو سەد عەقرەب و مارە
فەرماندە و سوڵتانی وەڵا حەزرەتی غەوسە
ئەی شانی تۆ تەختی قەدەمی شاهی دوو عالەم
شانی هەموو شێخ و وەلییەک ژێر قەدەمت خەم
خوددامی دەرت خوسرەو و کاووس و کەی و جەم
ئەو قەلبی بریندارە بکە جارێکی مەرهەم
بۆ کوللی غەم و دەرد و دەوا حەزرەتی غەوسە
مردم لە غەم و حەسرەت و مەحڕووم لە خزمەت
سووتام بە ئومێدی هەوەسی زەوقی زیارەت
جارێ بە نەسیبم بکەی ئەی شاهی تەریقەت
با چیدی ئەمینناسناوی ئەدەبی نەمرێ لە دونیایێ بە حەسرەت
داییم بە زبان هەر دەڵێ یا حەزرەتی غەوسە