مەدحی غەوسی گەیلانی
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1538 بینین
یا غەوسی موعەزرەم بگە ئیمداد و هاوارم
دەرمان کە برینی دڵی مەجڕووح و فیگارم
سەیقەل بدە ئاوێنەیی پڕ تۆز و غوبارم
ڕۆشن کە چرایێکی لە بۆ ئەو شەوی تارم
ئاڵۆز بووە لێم وون بووە سەررشتەیی کارم
تۆ بازی خودا سەروەری ئەقتابی جیهانی
سوڵتانی هەموو شێخ و وەلیهایی زەمانی
سەرمایەیی هەر فەبز و کەڕاماتی عەیانی
کانی کەڕەم و مەعدەنی ئەسراری نیهانی
بۆ هەر دوو جیهان مەرحەمەتێ خوت بکە یارم
مووحیی لەقەب و ناشری ئەحکامی شەریعەت
ساحێب نەسەب و سەیید و سوڵتانی تەریقەت
موحتاجی تۆ شاهانی مەجازی و حەقیقەت
لەو ڕۆژی خودا کردی وجوودی تۆ خەلیقەت
بەغدا کوتی: من باغم و گوڵ هاتە کەنارم
دەروێشی تۆ، هێندی بە تەریقەت هەیە باوەڕ
ناترسێ لە تیغبازی و یا خواردنی ئاور
بۆ گرتنی ماران وەکوو شێرانی بەهادور
وەڵڵاهی وەها چاکە موسڵمان ببێ گاور
ئەو زیکرە دەبینێ نەڵێ من ئەهلی کوفارم
ئەی شەمعی شەوی تار و چرای ڕەوشەنی دینم
پەروانە سفەت بێ بە فیدات گیانی شیرینم
کەلبی دەری تۆم ئەهلی شنۆشوێنیێمە، ئەمینناسناوی ئەدەبیم
یادی تۆ بووە مەڵحەمی هەر زەخم و برینم
نامی تۆ بووە وێردی زوبان لەیل و نەهارم