ئیلاهی هەدیە بێ ئەو خێر و ئیحسان
سلسلەی تەریقەتی قادری کە «ئەمین» بە فەرمانی شێخ ئیسماعیلی بەرزەنجی نووسیویە
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
3 خولەک
1422 بینین
ئیلاهی هەدیە بێ ئەو خێر و ئیحسان
لە بۆ ڕۆحی ڕەسووڵی حەیی سوبحان
حەبیبی حەق شەفیعی ڕۆژی مەحشەر
محەممەد مستەفا سوڵتانی سەروەر
لە پاشی وی لە بۆ بووبەکری سددیق
ڕەفیقی غار ئیمامی راهی تەحقیق
دووەم بۆ ڕۆحی پاکی زاتی عوممەر
چراغی مەسجد و مێحراب و مینبەر
سەیوم عوسمانی ساحێب دین و ئیمان
ئیمامی جامعی ئایاتی قورئان
چوارەم قەلعەگیری جەنگی خەیبەر
کە بابی عیلمە بۆ شاری پێغەمبەر
لە بۆ ڕۆحی ئیمامەینەل هومای دین
حەسەن زاتی حوسێن دوو قوڕڕەتولعەین
لە پاشی وان لە بۆ ئەسحابی کوببار
عموومی تابعین، ئەخیار و ئەبرار
خسووسەن بۆ خەلیفەی زاتی حەیدەر
نەزەر کەردەی حەبیبی حەیی ئەکبەر
حەسەن بەسری ڕەییسی ئین تەریقەت
حەبیبی عەجەمی شێخی حەقیقەت
لە بۆ سەید ئەحمەدی شاهی رفاعی
کە نوور دەیدا لە ڕووی پاکی شوعاعی
دیگەر شێخی بەدەویان سەیید ئەحمەد
دیگەر شێخ داودی تاییی ئەمجەد
لە بۆ مەعڕووفی کەرخی سیڕی سەقەتی
نەجاتی ئۆمەتیان داوە لە سەختی
جونەید و شێخی شێبلی و عەبدووڕەحمان
ئەبولغەزلی فەرەج تەرتووسی ئەوتان
لە بۆ بولحەسەن و بابا عەلی هم
سەعیدی مەخزوومی، ئوستاد موعەززەم
لە بۆ قوتبی زەمان مەحبووبی ڕەحمان
ڕەییسی ئەولیا مەعشووقی سوبحان
کە غەوسی ئەعزەمە و شاهی تەریقەت
کە قوتبی عالەمە و نووری حەقیقەت
سوپەهسالاری کوللی ئەولیایە
لە بۆ شێخ و موریدان پێشەوایە
کە موحییەدین عەبدوولقادرە ئەو
کەسێ هاواری کاتێ حازرە ئەو
لە بۆ ڕۆحی هەمان دەریایی جاری
محەممەد شێخ ئووەیسی یولبوخاری
مووغیسی دەردەمەندی و موستەمەندی
کە مەشهوورە بە شاهی نەقشبەندی
لە بۆ شێخانی کوللی تورق و جادە
لە بۆ عەبدووڕەزاقی غەوسی زادە
محەممەد شێخ غەریبوولئەحواڵ
لە بۆ عەبدوولفەتاحی کامیلووڵحاڵ
محەممەد قاسم و سادق محەممەد
حوسێن بەسرای شێخ لەحسابی ئەحمەد
لە بۆ غەوسی دووەم قەندیلی نووران
کە مەشهوورە بە ئیسماعیلی وەلیان
بە موحییەدین و شێخی کۆسە مەعڕووف
وەلیعەهدە محەممەد شێخی مەوسووف
دووەم مەعڕووف شێخی بازیان خوان
بە سەید کاک ئەحمەدی قوتبی سولێمان
لە بۆ سەر ڕووتی شێخی چێهرە پڕ نوور
کە عەبدوولقادری سەندوولە مەشهوور
لە بۆ عەبدوولعەزیزی مەهـ جەبینی
وەلیعەهدی تەریقەت سەدرەدینی
لە بۆ ئەو یادگاری وان تەمامی
کە حاجی شێخ ئیسماعیلە نامی
خوداوەندا بە حەققی مستەفاکەی
بە جەمعی موڕسەل و هەر ئەنبیاکەی
بە ڕۆحی ئەولیا و هەم قوتبی ئەعزەم
بە ڕوحمی خۆت، تۆ ئەی خەللاقی عالەم
ببەخشا جورم و عوسیانی «ئەمینناسناوی ئەدەبی»ی
بە حەققی زاتی خەتمەلمووڕسەلینی