پیرۆزبایی

لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
 1 خولەک  761 بینین
دەبا شەپۆل...
هەتا ئەڕوا بەرەو لێژاییی سەختی دۆڵ
لەگەڵ قوڵنگی مەولەوی...
ئاوازی خوڕڕەمی ڕووبار بداتە کۆڵ
دەبا خەزان...
سروەی ئاهەنگ بباتە ناو گەڵاڕێزان
لەسەر گۆڕی نەمر گۆرانکەس...
چەپکێ سۆسەن بچنێ لە جیاتی نەرگزان
دەبا هاموون...
خیوەتی خارای هەڵداتە چەرخی گەردوون
گوڵەئاجیلەکەی حاجی...
لە خەرمەنی ببەستێ بە چڵی زەیتوون!
بە شەقڵاوەشوێن...
مەی جەژنانە ئامادە کە لەو بەفراوە
هەتا ڕازی شیعری ساوام...
هەڵپەڕێ لە زەماوەندی ئەو خۆشناوناسناوی ئەدەبیە!