ئەم وێنانەی ئەمڕۆ میوانن
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
734 بینین
ئێوارە بوو، خەندەی ژانی چرۆی دەم کەل
چۆکی نایە دەم سنووری شەو و ڕۆژ و
وتی ئەی ڕۆژ دەبێ هەر بێ یت..
باڵی گریاوی مەلی مەم
بخەیتە مل دەستگیرانی سازی بێ تەل
ئێوارە بوو، ڕووباری پڕ لە شوورەیی
ووتی ئەی ڕۆژ دەبێ هەر بێیت
دەنا ڕووبار لە بارانت پڕ ئاو ناکەین
دەنا.. دەنا
بەرەو بەرزیت پڕتاو ناکەین
*
تیشکی گۆمی ژێر مانگەشەو ووتی، ووتی:
دەبا کاروانی بێدەنگی چیتر پەنا بۆ غەریبی
ئەمساڵ نەبا...
چیتر فەرشی حەسانەوە لەناو ژووری
هەناسەی ساردا ڕانەخا..
چەقۆی ڕووناکی مانگەشەو ووتی، ووتی:
ئەو مەلەی کە تۆوی بێستان چینە دەکا و
دەشتەکانمان وەک هەتیوی بیابانان
لێ ناگەڕێم.. تیغی ڕاوی جارەهای جار دەسوومەوە
دەبێ هەر خەم لە مەشکەی تینوو ڕاژەنێ
چۆکی نایە دەم سنووری شەو و ڕۆژ و
وتی ئەی ڕۆژ دەبێ هەر بێ یت..
باڵی گریاوی مەلی مەم
بخەیتە مل دەستگیرانی سازی بێ تەل
ئێوارە بوو، ڕووباری پڕ لە شوورەیی
ووتی ئەی ڕۆژ دەبێ هەر بێیت
دەنا ڕووبار لە بارانت پڕ ئاو ناکەین
دەنا.. دەنا
بەرەو بەرزیت پڕتاو ناکەین
*
تیشکی گۆمی ژێر مانگەشەو ووتی، ووتی:
دەبا کاروانی بێدەنگی چیتر پەنا بۆ غەریبی
ئەمساڵ نەبا...
چیتر فەرشی حەسانەوە لەناو ژووری
هەناسەی ساردا ڕانەخا..
چەقۆی ڕووناکی مانگەشەو ووتی، ووتی:
ئەو مەلەی کە تۆوی بێستان چینە دەکا و
دەشتەکانمان وەک هەتیوی بیابانان
لێ ناگەڕێم.. تیغی ڕاوی جارەهای جار دەسوومەوە
دەبێ هەر خەم لە مەشکەی تینوو ڕاژەنێ