چەپکە گوڵێ بۆ یەخەی هەڵوێستی ژنەکەم
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
3 خولەک
1002 بینین
وەک خەمێکی باڵداری شار
لە هێلانەی خۆر دەگەڕام
کە تاریکی شەقامەکان پێیان زانی
هاتن دەرگەی سبەینێیان
لێ کلیل دام
ڕەنگە فرمێسکی غەریبیت
لە کانیاوی تەنیاییتا هەڵبقوڵێ
ڕەنگە لاشەی کۆتری گیان
لە زیندانی دەرونی تۆ
وەک مەنجەڵی چێشت بکوڵێ
ئەرێ گیانە کەی هەناسەی
لەناو جریوەی بەربەیان
هەوای دۆزەخی ماڵ وێرانی
تکەی قەڵاشکەری سەرمای
لە ئاگردانی دڵ دیوە؟
دەشێ هێشتا تێم نەگەیت و
چۆلەکەی بیر بەسەر چڵی خۆزگەکانتا
جۆگەی بێزاری گڕ بگرێ
تۆ بڵێی هێشتا تێم نەگەیت...!
گیانە.. گیانە
مامزی ئاوازەکان
لە کۆڵانی ئاهەنگی شار کەوی نابێ و
نابێ.. نابێ
نابێ لە ئێستگەی دوژمنان
راوبکرێ... باڵی بکرێ
کە روبارێ وشک دەبێ
کەنارەکان پەنا دەبەنە بەر پرسە!
کە پاییز دێ
گریەی ماڵە سوتاوەکان
وەکو لافاو بۆ روبار دێ
بەڵام گیانە
خۆ تۆ خوێناوی روباری…
تۆ هەتاوی
لە غەریبی،
لە تەنیایی و تاریکی ی زیندان مەترسە
گەر پرسیان کوا هاوسەرت!
بڵێ ڕۆیی و
نەیویست ببێ بە شۆستەتان
تا پۆستاڵی زوڵمی ئێوی پیا تێپەڕێ
نەی ویست بمرێ
نەی ویست ببێ بە ڕێ
نەی ویست قیڕ بێ و
لە شەقامی پیاوەکانتانا خۆی هەڵسوێ
نەوەک زیلی ڕەشەباتان
گەردەلوول بۆ چیا ببا
نەوەک تۆپی کڕێوەتان
خەرمانی دێ.. بۆ گیرفانی بەغدا ببا
بڵێ ڕۆیی و، پێی خۆش نەبو جارێکی تر
پەتی خنکان بێتە میوانی زیندانی
ئەو خەمەی بو
نیشتمانی زامەکانی بسووتێنێ و
گوڵی شۆڕش، لە دوری ئەو گریانی بێ
بڵێ ڕۆیی و.. چونکە ئێوە دەتانویست ماشینێ بێ و
سەرمایەی ئێوە لێخۆڕێ
بڵێ ڕۆیی و
نەی ویست نانی دیلی ی بخوات
نەی ویست تفی شۆفینیتان
روی چەوساوەکان سواغ بدات
دەتانویست شاعیرێ بێ
کوێستانی ی بێت.. گەرمای بیایان هەڵمژێ
هەژارێ بێت، چڵکاوی ئێوەی پیا بڕژێ
گەر پرسیان: کوا ئەو گڕە
بڵێ ڕۆیی و بەم زستانە لە ئاسمانی
هەژاراندا دادەگیرسێ
بڵێ ڕۆیی.. بەم سەرمایە
کێ میوانی روت و قوتە، لەو دەپرسێ
گیانە، بڵێ
ئەو ئاگرە، بەردەبێتە ڕقی ئێوە
ئەو ئاگرە، ئاگردانی پێشمەرگەیە و
بابەگوڕگوڕی جوتیارە
تاوی گەرمی کرێکارە
ئەو ئاگرە، عاشقی ئازادی گوڵە
بۆیە باخی هەموو دنیای لا لەبارە
لە هێلانەی خۆر دەگەڕام
کە تاریکی ی شەقامەکان، پێیان زانی
هاتن دەرگەی سبەینەیان لێ کلیل دام
بەڵام لەشکری نیوەڕۆ
شاری خەم و تاریکیان داگیر کرد و
سرودی خۆر ، بو بەوێردی هەژارەکان
کلیلی خوێن، دەرگەی ڕزگاریی کردەوە و
بو بە گوڵی دڵدارەکان
لە هێلانەی خۆر دەگەڕام
کە تاریکی شەقامەکان پێیان زانی
هاتن دەرگەی سبەینێیان
لێ کلیل دام
***
خۆشەویستمڕەنگە فرمێسکی غەریبیت
لە کانیاوی تەنیاییتا هەڵبقوڵێ
ڕەنگە لاشەی کۆتری گیان
لە زیندانی دەرونی تۆ
وەک مەنجەڵی چێشت بکوڵێ
ئەرێ گیانە کەی هەناسەی
لەناو جریوەی بەربەیان
هەوای دۆزەخی ماڵ وێرانی
تکەی قەڵاشکەری سەرمای
لە ئاگردانی دڵ دیوە؟
***
خۆشەویستمدەشێ هێشتا تێم نەگەیت و
چۆلەکەی بیر بەسەر چڵی خۆزگەکانتا
جۆگەی بێزاری گڕ بگرێ
تۆ بڵێی هێشتا تێم نەگەیت...!
گیانە.. گیانە
مامزی ئاوازەکان
لە کۆڵانی ئاهەنگی شار کەوی نابێ و
نابێ.. نابێ
نابێ لە ئێستگەی دوژمنان
راوبکرێ... باڵی بکرێ
***
ئەرێ گیانە..کە روبارێ وشک دەبێ
کەنارەکان پەنا دەبەنە بەر پرسە!
کە پاییز دێ
گریەی ماڵە سوتاوەکان
وەکو لافاو بۆ روبار دێ
بەڵام گیانە
خۆ تۆ خوێناوی روباری…
تۆ هەتاوی
لە غەریبی،
لە تەنیایی و تاریکی ی زیندان مەترسە
***
خۆشەویستمگەر پرسیان کوا هاوسەرت!
بڵێ ڕۆیی و
نەیویست ببێ بە شۆستەتان
تا پۆستاڵی زوڵمی ئێوی پیا تێپەڕێ
نەی ویست بمرێ
نەی ویست ببێ بە ڕێ
نەی ویست قیڕ بێ و
لە شەقامی پیاوەکانتانا خۆی هەڵسوێ
نەوەک زیلی ڕەشەباتان
گەردەلوول بۆ چیا ببا
نەوەک تۆپی کڕێوەتان
خەرمانی دێ.. بۆ گیرفانی بەغدا ببا
***
خۆشەویستمبڵێ ڕۆیی و، پێی خۆش نەبو جارێکی تر
پەتی خنکان بێتە میوانی زیندانی
ئەو خەمەی بو
نیشتمانی زامەکانی بسووتێنێ و
گوڵی شۆڕش، لە دوری ئەو گریانی بێ
***
ئەرێ گیانە.. کە پرسیانبڵێ ڕۆیی و.. چونکە ئێوە دەتانویست ماشینێ بێ و
سەرمایەی ئێوە لێخۆڕێ
بڵێ ڕۆیی و
نەی ویست نانی دیلی ی بخوات
نەی ویست تفی شۆفینیتان
روی چەوساوەکان سواغ بدات
دەتانویست شاعیرێ بێ
کوێستانی ی بێت.. گەرمای بیایان هەڵمژێ
هەژارێ بێت، چڵکاوی ئێوەی پیا بڕژێ
***
خۆشەویستمگەر پرسیان: کوا ئەو گڕە
بڵێ ڕۆیی و بەم زستانە لە ئاسمانی
هەژاراندا دادەگیرسێ
بڵێ ڕۆیی.. بەم سەرمایە
کێ میوانی روت و قوتە، لەو دەپرسێ
گیانە، بڵێ
ئەو ئاگرە، بەردەبێتە ڕقی ئێوە
ئەو ئاگرە، ئاگردانی پێشمەرگەیە و
بابەگوڕگوڕی جوتیارە
تاوی گەرمی کرێکارە
ئەو ئاگرە، عاشقی ئازادی گوڵە
بۆیە باخی هەموو دنیای لا لەبارە
***
وەک خەمێکی باڵداری شارلە هێلانەی خۆر دەگەڕام
کە تاریکی ی شەقامەکان، پێیان زانی
هاتن دەرگەی سبەینەیان لێ کلیل دام
بەڵام لەشکری نیوەڕۆ
شاری خەم و تاریکیان داگیر کرد و
سرودی خۆر ، بو بەوێردی هەژارەکان
کلیلی خوێن، دەرگەی ڕزگاریی کردەوە و
بو بە گوڵی دڵدارەکان