هونەر

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  720 بینین
هونەر ئەبڵەقێ لە دڵ وەکو خوێن
کڵپە ئەکات و ئەجوڵێ بە تین
فریشتەی هونەر بە کۆمەڵە دێن
ژینم تەرخان کەم! ئامادە بێ شوێن
هونەر: تۆی کانی دڵ تینوو شکێنم
ئاوی زیندەگی ژیان بزوێنم
بێزار نابم لێت، چەند ناوت ببەم
ئەی هیوای ڕوون و بڵێسە و پیشەم!
ژیری و زانینت نرخی خۆی نواند
نەمامی ژینت لە پنجا رواند
چونکە شابۆڕی خوێنی ژیانی
ئاڵ و ڕەنگین و هێز و تەکانی
ڕژێمی کار و سازی گیانی
کرەوەی گرێ ی کوێرە دڵانی!