پێنووس
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
761 بینین
بۆ من بنووسە؛ ئەی پێنووسەکەم
سەر و سامانم، بیر و هۆشەکەم
هەر کاتێ کە تۆ ئەگرم بە دەستم
شەپۆل ئەداتن دەروون و هەستم
بەڵام هۆی چییە ئێستا نانووسی؟
لێم کەوتویتە قین لەبەر کەساسی؟
لەگەڵما ئەدوێ ی ئەڵێی: پێنووسم
جا دیلی ئێوەم خۆم و نامووسم!
(ئێوەش بەزۆری پێم ڕەوان ئەکەن)
(هەڵە ئەنووسن ڕاستی ژێر ئەخەن)