ناکامی

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  704 بینین
لە هەردی ئاوات گوڵێکم ڕواند
خوێناوی سوورم بەسەر ئەپرژاند
هێندە شەیدا بووم لەبۆ ئەم گوڵە
چونکە هەڵچوونی بەپەڕەی دڵە
لاوی ئومێد بوو (باخچەوان)ی گوڵ
زۆر بەپەرۆش بووم دەریێ پۆپ و چڵ
بەڵام باخچەوان بێ گرنگیدان
(گوڵی ئاواتی ئێمەی هەڵکێشان)!