بۆ ئومیدی
(لە نازێکیا... لە کۆچ کردنیا، لە شووکردنیا، لەوسێ جارە، بزواندمی...)
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
852 بینین
گیانە، گیانە...
بە هەناسەی پڕ لە هیوات
لە ئاسمانی گیانی تۆدا...
وەک باڵۆنی خۆشەویستی، بەباڵ کەوتم
لەگەڵ ناز و حەزی گەرمت
بەکارەبای جوولەی مەمکت
لەناو بێشکەی چاوت خەوتم
کەنامەی ئاگرینی تۆ
بەفووی دینار کوژایەوە
کەفرمێسکی یادگاری و بێچارەییم ڕژایەوە
بەفری سەفینم ڕشتە نێو باوەشی تۆ
وتم دڵسارد... دەی تێر بخۆ
ئەنگوستیلە و کات ژمێرە بچکۆلەکەت
وەک خەم ژمێر وەردەگێڕا
ئەوکاتە بوو... دەستت بەناو جەرگم گێڕا.
ئێستاش چاوی پەشیمانیت لە گریانە
بەڵام چی بکە..چی بکەین گیانە
نەت زانیوە
(لە جێی قوزەلقورت، سندانە)
بە هەناسەی پڕ لە هیوات
لە ئاسمانی گیانی تۆدا...
وەک باڵۆنی خۆشەویستی، بەباڵ کەوتم
لەگەڵ ناز و حەزی گەرمت
بەکارەبای جوولەی مەمکت
لەناو بێشکەی چاوت خەوتم
***
گیانە ئافرەت...کەنامەی ئاگرینی تۆ
بەفووی دینار کوژایەوە
کەفرمێسکی یادگاری و بێچارەییم ڕژایەوە
بەفری سەفینم ڕشتە نێو باوەشی تۆ
وتم دڵسارد... دەی تێر بخۆ
***
کە پیرۆزباییم لێ کردی...ئەنگوستیلە و کات ژمێرە بچکۆلەکەت
وەک خەم ژمێر وەردەگێڕا
ئەوکاتە بوو... دەستت بەناو جەرگم گێڕا.
***
خۆ دەزانم...ئێستاش چاوی پەشیمانیت لە گریانە
بەڵام چی بکە..چی بکەین گیانە
نەت زانیوە
(لە جێی قوزەلقورت، سندانە)