سەرنجی هەڕەشەی چاو
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
845 بینین
خۆشەویستم
دوێکە ئەنگوستیلەی ژینم، خستە پەنجەت
لەتارمایی نیگای کپ و فیزو لەنجەت
پەیمانی مردن و ژینت لەگەڵ بەستم
کەچی گیانە...
پەنجەی هەتیوی دوێنێکەم
لەچاوەڕێ ی
دیاری ئەنگوستیلەی دڵت
گەستم، گەستم
*
لەئەیلوولی، گیانی برسی ی ئەم ساڵمانا
گەڕاین بەدوای، مووچە و نانا
لەسەردانی ئەمجارەمان
بەکامیرای، چاوی حەزی بێکاریمان
وێنەی ناخی ژیانمان گرت
جوتیارە بێ زەوییەکانی، گوندی بیرمان
هاواریان کرد، عەردمان دەوێ
کارگەرە بێ نانەکانی شاری (ژیر)مان
هێرشیان برد وتیان: کوا نان
لەشاری ژان
وتیان کوانێ سەربەستی ژیان؟؟
دوێکە ئەنگوستیلەی ژینم، خستە پەنجەت
لەتارمایی نیگای کپ و فیزو لەنجەت
پەیمانی مردن و ژینت لەگەڵ بەستم
کەچی گیانە...
پەنجەی هەتیوی دوێنێکەم
لەچاوەڕێ ی
دیاری ئەنگوستیلەی دڵت
گەستم، گەستم
*
لەئەیلوولی، گیانی برسی ی ئەم ساڵمانا
گەڕاین بەدوای، مووچە و نانا
لەسەردانی ئەمجارەمان
بەکامیرای، چاوی حەزی بێکاریمان
وێنەی ناخی ژیانمان گرت
جوتیارە بێ زەوییەکانی، گوندی بیرمان
هاواریان کرد، عەردمان دەوێ
کارگەرە بێ نانەکانی شاری (ژیر)مان
هێرشیان برد وتیان: کوا نان
لەشاری ژان
وتیان کوانێ سەربەستی ژیان؟؟