دووریم بزەی بەیانییە
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
994 بینین
دوورم دوورم
بە گریەی خۆم پشت ئەستوورم
مەلەوانی دەریای خەمم
زامدارێکی بزەی سوورم
ئاگرێکە و لەگیانمایە
هاوارێکەو بنی نایە
خۆشەویستم، کە دەتگەمێ
ماچی ڕزگاریت دەدەمێ
کڵپەی خۆشەویستی دوێنێ
خەرمانی شەو دەسووتێنێ
کاروانی دڵ دەخاتە ڕێ
دادەگیرسێ، لە شار لە دێ
دووری دەسگیرانی خۆرە
سۆزی شۆڕشی لا زۆرە
دوریم ژانی کپ دەبیستی
ڕواوە لە خۆشەویستی
بە گریەی خۆم پشت ئەستوورم
مەلەوانی دەریای خەمم
زامدارێکی بزەی سوورم
ئاگرێکە و لەگیانمایە
هاوارێکەو بنی نایە
خۆشەویستم، کە دەتگەمێ
ماچی ڕزگاریت دەدەمێ
کڵپەی خۆشەویستی دوێنێ
خەرمانی شەو دەسووتێنێ
کاروانی دڵ دەخاتە ڕێ
دادەگیرسێ، لە شار لە دێ
دووری دەسگیرانی خۆرە
سۆزی شۆڕشی لا زۆرە
دوریم ژانی کپ دەبیستی
ڕواوە لە خۆشەویستی