کەی پاییز جەژنی گوڵ بوە
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
987 بینین
دایک:- ڕۆڵە مەگری، ئەمڕۆ جەژنی مناڵانە
پێکەنینی ڕوومەتی خۆر...
جەنجەرێکی بێ کاڵانە
کوڕ:- دایە جەژن، مانای چییە؟
دایک:- ڕۆڵە مەگری...
واتە لەبەر ئاگردانی، ماڵی خۆمان
کولێرەی سوور دەبرژێنین
ڕۆڵە واتە ...
حەزۆکەتان، وەکو گوڵاو
بە سەر گیانی دایک و باوکتان دەپرژێنن
کوڕ:- جا کوا ئەوە... جەژنی منە
وەک هێڵەگی بەرچاوی خۆر... هەمووی کونە
دە پێم بڵێ..
دایە جەژن لە کوێوە دێ؟
دایک:- ڕۆڵە جەژن... سواڵکەرێکە
لە شەڕواڵی گرێدراوا...
ئازوخەی زستانی پێ یە
کاروانێکە، بە ناو تیشی، چەوسانەوە
جڵەوکێشی، ئەسپی شێیە
کوڕ: جا دایە کەی دەگاتە جێ؟
دایک: کە لە فێرگەی برسێتیا
خوێندمانەوە...
بمری چەوسانەوەی ئینسان
خوێندمانەوە... بژی هەژار
سبەی شۆڕش... دەکا بە نان
١/٤/١٩٧٩
پێکەنینی ڕوومەتی خۆر...
جەنجەرێکی بێ کاڵانە
کوڕ:- دایە جەژن، مانای چییە؟
دایک:- ڕۆڵە مەگری...
واتە لەبەر ئاگردانی، ماڵی خۆمان
کولێرەی سوور دەبرژێنین
ڕۆڵە واتە ...
حەزۆکەتان، وەکو گوڵاو
بە سەر گیانی دایک و باوکتان دەپرژێنن
کوڕ:- جا کوا ئەوە... جەژنی منە
وەک هێڵەگی بەرچاوی خۆر... هەمووی کونە
دە پێم بڵێ..
دایە جەژن لە کوێوە دێ؟
دایک:- ڕۆڵە جەژن... سواڵکەرێکە
لە شەڕواڵی گرێدراوا...
ئازوخەی زستانی پێ یە
کاروانێکە، بە ناو تیشی، چەوسانەوە
جڵەوکێشی، ئەسپی شێیە
کوڕ: جا دایە کەی دەگاتە جێ؟
دایک: کە لە فێرگەی برسێتیا
خوێندمانەوە...
بمری چەوسانەوەی ئینسان
خوێندمانەوە... بژی هەژار
سبەی شۆڕش... دەکا بە نان
١/٤/١٩٧٩