با کوردستان شەهید نەبێ
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
3 خولەک
1367 بینین
من ئەو شەوەم... لە تاریکی ڕەویمەوە
بەیانی هات.
. جانتای هیوای ئەو مناڵەم، لە خوێندنگای دێنێتەوە
ئەلفبای سەر تەختەی زامی خەناوی هات
هاتووم بڵێم... ئەو برینەم، لە زستانا تەشەنە بووم
پەنجەی هێرۆشیمای ئازار... چڵی زەیتوونی سوور کردم
بۆ نان، بۆ ماف، بۆ قومێ ئاو... تووشی دەیان فرتەنە بووم
*
شەهیدەکان..
وا دێمە لای گۆڕەکانتان...
پەڕۆی کێلی مەزارگەکان...
دەس بە دوعای پەسارگەکان
قولاب لە جەرگم گیر دەکەن
ئاوی بەرەو هەورازی دێ... ئارەقەی چاو یەخسیر دەکەن
شەهیدەکان... گوللە تەقێنراوەکەتان
سەدان نەجمەی نیشتووی سەرشانی سەربڕی
سوپای سووری خەمەکانتان
دەیان سێدارەی جێماوی لە ئۆردوگای خوێن دادڕی
گوڵی هیواچێنی دڵتان
لە قەد پاڵی ئەمڕۆ و سبەی
لە سەرچاوەی خوێنەکانتان سەردەردێنێ
گۆڕەکانتان خەو دەنوێنێ
خۆزیە وتە بەناو گەرووی کردارمانا دەپەڕیەوە
خۆزیە تۆڵەی خوێنەکانتان
ئاشتی بە کۆڵی دادەدا و...
پاپۆڕی خۆر... لە ناو دەریای گریانمانا دەپەڕیەوە
*
شەهیدەکان
لە کەلەشی هەمووتانا، لە پەنجەرەی گوڵی گەنم
دەمانتوانی کوردستانێ دروست بکەین
لە دورگەی زامی ناو خوێنی هەمووتانا
دەمانتوانی ئاڵای دەستی مناڵەکان بچەقێنین
هاتووم بڵێم لە ناو گڕی هەمووتانا... دەمانتوانی کارەبا بین
بۆ ملی بۆرییە نەوتەکان... خەناوکەی سوور دروست بکەین
بەڵام بەڵام، لە سەرمایەی چاوەڕوانی
مەلا چۆمبی... نازم گزار زۆری کردین بە قوربانی
*
پێتان بڵێم
باخی شانۆ، گوڵی ئێمەی لێ بۆن دەکرێ
ڕستی جل شۆرینی دڵمان، دڵۆپی سووری لێ دەتکێ
دیسانەوە، گڕی لوولەی هەناسەمان
بە زنجیری مەرگ چێنی تانگی دوژمن هەڵدەواسن
برسیەکانی کولێرەی ناو تەنووری قین
دیسانەوە توخوبی گیان دەبەزێنن
برسییەکانی تەبارەی خوێن
بەرچنەیەک مێوەی ڕقی کوردیان دەوێ
شەهیدەکان...
بۆ ئەوانەی لە ژیانی سەربەرزیا و شەهید بوونتان
نێوانتانن
بۆ ئەوانەی میوانتانن
لەوێش سنووری سەربەخۆیی هەڵکەنن.
*
هاتوم بڵێم...
لە سەنگەری برسێتیدا، ئەگەر گوللە ڕووناکیم بێ
قۆڕەی سکم پاسەوانی جۆخینم بێ
دیسانەوە... ڕەنجی هەرزان فرۆشی من، هەر تینوە
گەر بە نوشتەی بن باڵی کۆتری مێژوو
فاڵچی و مەلا سەرقەڵەمانە وەرگرن
دروشمی سەر دیوارەکان، لێی دەنوسرێ
تف لە وتەی سەر مینبەری درۆزنەکان
ئای بۆ خوێنی بە فیڕۆ چووی شەهیدەکان
*
هاتووم هاتووم
هاتووم گوڵی ئارەزووتان دابچێنم
هاتووم چقڵی حوزەیرانتان بدورمەوە
هاتووم داسی کوڵی سەپان بسوومەوە
هاتووم مناڵی ناو سکتان... هەڵسێنمە پێ
هاتووم تۆپی هەژار بێنم، بێ و بتەقێ
*
وەرن، وەرن..گیرفانی چەک بپشکنن
هەر گوللەیەک چروک دەرچێ... بیبەنەوە
خێرا، وەرن دەرگەی شۆڕش بکەنەوە
زامی مێژو، لە سەرچاوەی بابەگوڕگوڕ بشۆنەوە
وەرن، وەرن، خوێنی دەمارەکانی گەل شێ کەنەوە
کاروانی کورد، بە سەر پردی ویست و زامی هەژار بەرن
با بپرسین... کامە چینن
لە شۆڕشی ئەمجارەشمانا کۆچەرن.
(بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی ١٩٧٣ خوێندرایەوە (ئەوە بوو پارتی بەیاننامەیەکی دژ دەرکردم، بە دژی ڕێبازی «پ.د.ک»ی دامە قەڵەم. لە دەزگا ڕۆشنبیرییەکان دەریان کردم...؟)}