شیعر بە بووک دەبەن
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
1278 بینین
دەچم شیعرێک لە بیری زامم هەڵکەنم
کە هەر نرخی مەرەکەبێ هەستی تێ چێ
دەچم شیعرێک لە خۆری ڕازم دەخوازم
گریاوێ بێ:
بە تەوسەوە بۆی پێکەنم
زامی کوڵ بێ، هاوار بکا، بە نوقورچێ
تابلۆیەک بێ:
دەریای چاوی خۆشەویستی لێ دەرکەوێ
جووتێ دڵدار لە ژێر چەقووی نەریتی کۆن
بە تاسەوە یەکیان بوێ
*
دەچم شیعرێک لە بیری زامم دەخوازم
دیمەنێ بێت:
بێ پارەیی و گیرفانی لاڵی تێدابێ
پردێ روخاو...
کەژاوەی یاری پێدابێ
شانۆیەک بێت: گرمەی هەوری باوکی تووڕە
دڵێک لە خەم بخنکێنێ
خەڵووزی ڕق...
وێنە و نامەی نەخشەی دواڕۆژ بسووتێنێ
شانۆیەک بێت:
دایکی بێزار، لەپێ دەستی بکێشێ بە هەر دوو چاوی
بزەی لێوی خۆشەویستیش
وەک کۆترێ...
هەڵبنیشێ بە تاساوی
*
دەزانن من کچێکم خواست
بەڵام شیعرێک دەگۆزمەوە
دەزانن من گیانێکم ڕاست
دەرگەی ئازار... دەدۆزمەوە؟
*
ئەمڕۆ هەندێ وشەم خۆش ویست
شێعرێکی شۆخم لێ چنی
پیتەکانم هەڵگیرساند و...
ئاواتێکم خستە بنی...
کە هەر نرخی مەرەکەبێ هەستی تێ چێ
دەچم شیعرێک لە خۆری ڕازم دەخوازم
گریاوێ بێ:
بە تەوسەوە بۆی پێکەنم
زامی کوڵ بێ، هاوار بکا، بە نوقورچێ
تابلۆیەک بێ:
دەریای چاوی خۆشەویستی لێ دەرکەوێ
جووتێ دڵدار لە ژێر چەقووی نەریتی کۆن
بە تاسەوە یەکیان بوێ
*
دەچم شیعرێک لە بیری زامم دەخوازم
دیمەنێ بێت:
بێ پارەیی و گیرفانی لاڵی تێدابێ
پردێ روخاو...
کەژاوەی یاری پێدابێ
شانۆیەک بێت: گرمەی هەوری باوکی تووڕە
دڵێک لە خەم بخنکێنێ
خەڵووزی ڕق...
وێنە و نامەی نەخشەی دواڕۆژ بسووتێنێ
شانۆیەک بێت:
دایکی بێزار، لەپێ دەستی بکێشێ بە هەر دوو چاوی
بزەی لێوی خۆشەویستیش
وەک کۆترێ...
هەڵبنیشێ بە تاساوی
*
دەزانن من کچێکم خواست
بەڵام شیعرێک دەگۆزمەوە
دەزانن من گیانێکم ڕاست
دەرگەی ئازار... دەدۆزمەوە؟
*
ئەمڕۆ هەندێ وشەم خۆش ویست
شێعرێکی شۆخم لێ چنی
پیتەکانم هەڵگیرساند و...
ئاواتێکم خستە بنی...