هاواری کوردێکی ئێرانی، لەبەردەم سێدارەدا
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
2 خولەک
1202 بینین
نازانم چۆن...
ئەو گریانە بگۆڕمەوە... بە پێکەنین
چ گریانێ؟!
بۆ چ ژانێ؟!
گریەی دڵی برینێک لە (مەهاباد)ا
کەوتە گیانی کوردی ژێردەست
تا ئەمڕۆکە، لە سێدارە و ئازار دەژین.
*
وا دوژمنە بیر خاوەکان
لەسەر سکی چەوساوەکان
شایی دەکەن...
سەرچۆپی گر: شاهەنشایە
شوێنی سەما: کوردستانە
بەندیخانە: شێوەی ڕقی مرۆڤ کوژی ئەمریکایە
شاباشەکەی: ڕەنجی جوتیاری گەلانە
بە درێژی ساڵ... پەت و گوللە و ڕۆڵەی ئازا
بە بێگاری... ئیش و کاریان... دەس لە ملانە
*
هەر باوکە وا وەسیەت دەکا..
کچم، کوڕم، گوێتان لێ بێ...
من قوربانی چاوی هیوای ڕزگاریمە
دژی دەزگای دەرەبەگ و سەرمایەدار
لەگەڵ مردن... دڵداریمە هەر ئافرەتە... بە ڕۆڵەڕۆ:-
بۆیە مێردەکەی منیان کوشت
خوێنی هەزاران وەک ڕۆڵەی قازیان ڕشت
چونکە لە کارگەی شۆڕشا هەڵێنجرا بوون
بەچکەی گیانی خوێن مژراو بوون
ئازاد خوا بوون
*
هەر جوتیارە:-
لە وتاری درۆزنەکان، تێرمان خوارد
لە نووکە نووک و هێرژنی...
گەرووی تینووی بێ هیوامان... تێرمان خوارد
لە ئازار و پەرگەندەیی... لە لێدانا
لە فرمێسک و خەم شێلانا... تێرمان خوارد
لە چۆڕاوکەی خوێنین و ئارەقەی گیانا
تێرمان خوارد
*
مافی مرۆڤ... لە کاغەزا...
درۆیەکە و هەڵواسراوە
سەر کارەکەی... لەڕاست شادا، دەمکوت کراوە
لە جیاتی سەربەستی ژیان
بۆ چەوساوەی گڕی سبەی ناو کوردستان
سەربەستی کۆمەڵ کوشتنە
پیاوی (قوام السلطنە)
کردەوەیان: هەر بە کۆمەڵ کورد گرتنە
هەر بە کۆمەڵ: خوێن ڕشتنە
ئەو گریانە بگۆڕمەوە... بە پێکەنین
چ گریانێ؟!
بۆ چ ژانێ؟!
گریەی دڵی برینێک لە (مەهاباد)ا
کەوتە گیانی کوردی ژێردەست
تا ئەمڕۆکە، لە سێدارە و ئازار دەژین.
*
وا دوژمنە بیر خاوەکان
لەسەر سکی چەوساوەکان
شایی دەکەن...
سەرچۆپی گر: شاهەنشایە
شوێنی سەما: کوردستانە
بەندیخانە: شێوەی ڕقی مرۆڤ کوژی ئەمریکایە
شاباشەکەی: ڕەنجی جوتیاری گەلانە
بە درێژی ساڵ... پەت و گوللە و ڕۆڵەی ئازا
بە بێگاری... ئیش و کاریان... دەس لە ملانە
*
هەر باوکە وا وەسیەت دەکا..
کچم، کوڕم، گوێتان لێ بێ...
من قوربانی چاوی هیوای ڕزگاریمە
دژی دەزگای دەرەبەگ و سەرمایەدار
لەگەڵ مردن... دڵداریمە
بۆیە مێردەکەی منیان کوشت
خوێنی هەزاران وەک ڕۆڵەی قازیان ڕشت
چونکە لە کارگەی شۆڕشا هەڵێنجرا بوون
بەچکەی گیانی خوێن مژراو بوون
ئازاد خوا بوون
*
هەر جوتیارە:-
لە وتاری درۆزنەکان، تێرمان خوارد
لە نووکە نووک و هێرژنی...
گەرووی تینووی بێ هیوامان... تێرمان خوارد
لە ئازار و پەرگەندەیی... لە لێدانا
لە فرمێسک و خەم شێلانا... تێرمان خوارد
لە چۆڕاوکەی خوێنین و ئارەقەی گیانا
تێرمان خوارد
*
مافی مرۆڤ... لە کاغەزا...
درۆیەکە و هەڵواسراوە
سەر کارەکەی... لەڕاست شادا، دەمکوت کراوە
لە جیاتی سەربەستی ژیان
بۆ چەوساوەی گڕی سبەی ناو کوردستان
سەربەستی کۆمەڵ کوشتنە
پیاوی (قوام السلطنە)
کردەوەیان: هەر بە کۆمەڵ کورد گرتنە
هەر بە کۆمەڵ: خوێن ڕشتنە