فێرگەی خۆشەویستی
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
1541 بینین
ئەی دەنووک سوور
ئەی گڕی چاوی ناو سنوور
ئەگەر ڕۆژێ.. فرمێسکی چاومان خواردەوە
نانی دەستی داگیرکەرمان هەناردەوە
گەر لە زمانی هەژار فێربووین
لە ئازاری برسی تێربووین
ئەوسا باڵی ئاشتی دەردێ
ڕۆژی یەکسانیمان هەڵدێ
٭٭٭
ئەی دەنووک سوور
ئەی گڕی چاوی ناو سنوور
کە چووین بۆ خوێندنگای بەهار
لە دارستانی سنگتا
سەربەست گریاین
لە کانی ساردی چنگتا...
بۆ ئاگری مەبەست گریاین
ئەوسا پەڕی ئاشتی دەردێ
ڕۆژی یەکسانیمان هەڵدێ
٭٭٭
ئەی دەنووک سوور
کە ئەندامی لەشی کوژراو... کرایە پێت
لە سەر دێڕی وشەی تۆڵە
دیمان هەژار... پەیامێکی نوێ ی بەکۆڵە
ئەوسا نامەی خۆشەویستیت بۆ دەنێرم
بڕوانامەی شۆڕشگێڕیت پێ دەسپێرم
٭٭٭
ئەی دەنووک سوور
ئەی گڕی چاوی ناو سنوور
وەرە هەردوو..
با لە چاوی لێڵی سووری چیا بپرسین
با ئەدرەسی
خۆری دووری گەل بنووسین
لە سەر پەڕەی دڵی زیندوو
با بنووسین: یەکسانی بوو
چی هەژاری شۆڕشگێڕە ماچی تفەنگ دەکەن بوخوو
ئەی گڕی چاوی ناو سنوور
ئەگەر ڕۆژێ.. فرمێسکی چاومان خواردەوە
نانی دەستی داگیرکەرمان هەناردەوە
گەر لە زمانی هەژار فێربووین
لە ئازاری برسی تێربووین
ئەوسا باڵی ئاشتی دەردێ
ڕۆژی یەکسانیمان هەڵدێ
٭٭٭
ئەی دەنووک سوور
ئەی گڕی چاوی ناو سنوور
کە چووین بۆ خوێندنگای بەهار
لە دارستانی سنگتا
سەربەست گریاین
لە کانی ساردی چنگتا...
بۆ ئاگری مەبەست گریاین
ئەوسا پەڕی ئاشتی دەردێ
ڕۆژی یەکسانیمان هەڵدێ
٭٭٭
ئەی دەنووک سوور
کە ئەندامی لەشی کوژراو... کرایە پێت
لە سەر دێڕی وشەی تۆڵە
دیمان هەژار... پەیامێکی نوێ ی بەکۆڵە
ئەوسا نامەی خۆشەویستیت بۆ دەنێرم
بڕوانامەی شۆڕشگێڕیت پێ دەسپێرم
٭٭٭
ئەی دەنووک سوور
ئەی گڕی چاوی ناو سنوور
وەرە هەردوو..
با لە چاوی لێڵی سووری چیا بپرسین
با ئەدرەسی
خۆری دووری گەل بنووسین
لە سەر پەڕەی دڵی زیندوو
با بنووسین: یەکسانی بوو
چی هەژاری شۆڕشگێڕە ماچی تفەنگ دەکەن بوخوو