پاکەتێک چایی

بۆ کاک قادری بلووریان
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
 1 خولەک  427 بینین
لە لام وابوو عەزیزم قەدر و وەزنی پاکەتێک چایی
لە میزان و تەرازووی هیممەتی تۆ بۆتە خۆڕایی
چ لازم بوو بە تەفرە و وەعدە جانا، بۆچی نەتفەرموو
فڵانکەس دوو دەنک چایی بە کەس نادەم بە خۆڕایی
زەوالی قەت نەبێ یاڕەب نەبینم کەوکەبی بەختت
هەتا ماوی لە ئەوجی ئیقتیدار و بورجی ئاغایی