بڵێن بە جەنابی مەلا حوسەین
بۆ مامۆستا مەلا حوسەینی مەجدی (١٨٨٦-١٩٧١)
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
1 خولەک
645 بینین
خواهیش دەکەم بڵێن بە جەنابی مەلا حوسەین
زۆر عەیب و حەیفە لەبۆمە کە بەعزێ قسان بکەین
ئەو زەممی من بکات و ئەمن مەدحی ئەو بکەم
تێکیش بگەین کە هەر دوو تەڕەفمان درۆ دەکەین
ئینتیزاری بەسیە ئەم تەردیدە با لاچێ لە بەین
مسئەلەی مەشهوورە «اِنَّ اليأسَ اِحدي الرّاحَتَينعەرەبی»
هەرچی تۆ پێت ئەحسەنە ئەمنیش لە لام موستەحسەنە
چون نییە فێعلی حەسەن خاڵی لە ئیحدەل حوسنەیەین