خەڵاتی خەڵیفە

بۆ خەڵیفە عوبەیدیللای ئیندرقاش
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
 1 خولەک  443 بینین
خەڵاتی نارد خەڵیفەی گۆڵی گون ڕووت
عەبایێکی ڕزیو و کۆن و فەرتووت
کە تێفکریم سەنەی تەئریخی عومری
موعاسیر بوو لەگەڵ تالووت و جالووت
بە حووکمی زەڕڕەبینیش نەتدەزانی
کە عەسڵی پەنبەیە یا پەشمی مەخلووت