باڵینی میحنەت

لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
 1 خولەک  415 بینین
ئیمشەو لەسەر باڵینی میحنەت
خەیاڵم ئەکرد یا ڕەببولعیززەت
حاجی ئەمینی کە ڕیحلەتی کرد
لە سەرای زەحمەت بۆ سەرای ڕەحمەت
دەبێ لە کوێ بێ مێهمانی کێ بێ
لە خازینانی دۆزەخ و جەننەت
تەئریخی مەرگی بوو بە جەوابم
«صالح امینی دخل الجنتحسێبی ئەبجەد: ساڵی ١٣٥٨ کۆچیی مانگی=١٩٣٩ی زایینی»