نامە بۆ شێخ بابە عەلی کوڕی شێخ مەحموودی حەفیدزادە

لەو کاتەدا کە بابە عەلی لە میسردا دەیخوێند نووسراوە
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 2 خولەک  5115 بینین

ئەی قیبلەیی ئەربابی وەفا، شەمعی شەبوستانی سەفا، ڕەونەقی دیوانی ئەدیبان و لەبیبان، دەبستانی هونەر پەروەر و ئەهلی عورەفا تاجی وجووهی شورەفا، سەدری جەمیعی نوقەبا، فەخری جەمیعی نوجەبا، لالەیی گوڵزاری عەلی، گوڵبونی باغ و چەمەنی تاقمی ئەقتاب و وەلی، کانی گەوهەر، نووری بەسەر، ئەفسەری سەر کەوکەبی فەرخوندە سیەر، تاکوو لەسەر دەورەیی ئەم چەرخە ببێت و بگەڕێ شەمس و قەمەر، جیسمی لەتیفت بە ئەلەم عاجز و ئەفسوردە نەبێ، زاتی ڕەئووفت بە هەم و میحنەت و غەم هەمدەم و پەژموردە نەبی، بۆ منی بێ بەرگ و نەوا یەعنی بە قانوونی وەفا ویردی جیهانم ئەمەیە، زیکری زوبانم ئەمەیە: مەزهەری ئەلتافی خودا بی، لە حەوادیس بەری و بێ غەم و بێ دەرد و بەڵا بی، لە هەموو مەحفەل و مەجلیس فەرەح ئەنگێزی دڵ و ئەهلی دڵ و عوقدەگوشا بی، بە دڵ ئاسوودە لە ناز و گریشمەی نەزەری دولبەری شیرین کەمەر و سیم بەر و جیلوەگەر و شۆخ و زولەیخا سیفەتی میسری و تورکانی خەتا بی بە خەتا، پەنجەیی تەرسا بەچە یا موغ بەچەیی عیشوەگەری نەی کەمەری ئاهوویی سیمین زەقەنی جادوویی ئەفسانەزەنی وەک جگەری من لە فیراقت بەدەنی جامەیی تۆ پارە نەکا، تۆ بە غوڵامی قەدی وەک عەرعەری دوو نەرگسی جادووگەر و فەتتان و جەفا پیشە و خوونخارە نەکا.

بێینەوە سەر بەحسی گلە و بێ مەرحەمەتی: یەعنی دەلیلم ئەمەیە شێوەیی خەتتی ئەحسەنی تۆ نیسبەتی پیراهەنی تۆ مەتلەبی عوشاقە نەبوو، دەوڵەتی عوشاق نەبوو، عەیشی دڵی پارە نەبوو، ئافەتی ئەغیارە نەبوو، گەنجی هەواخواهە نەبوو، ڕەنجیشی بەدخواهە نەبوو، مەخفی پووشیدە نەبی چاکە لە ڕووتا کە ئەگەر ڕووتە وەیا تاقی دوو ئەبرووتە وەک قیبلە وەهایە.

بەسەری تۆ دڵەکەی من بە هەموو لەحزە وەکوو قیبلەنومایە لە تەریقی ئەدەبا سادقی بێ کیذب و ڕیایە لە هەموو بەخششی جوود و قەڵەمت ڕازی و قانع بە سڵاوێک و دۆعایە.

والسّلام، محمد بێلوویی