کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
17895 بینین
کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا
2022
بە دەنگی: عەممار ڕۆستەمی (چیاکۆ)
کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا
کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا
کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو
دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا
وتم با لەم دەر و لەم کۆیەدا ئانێ سکوونەت کەم
وتی: عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ، کۆ بە کۆ بڕوا
ڕەقیب دەرکە، ئەم بەردەرکە پاکە پیس ئەکا، فەرمووی:
کە بەم بەرقاپیە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا!
وتی مەحویناسناوی ئەدەبی من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین
جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبێ تەشریفی تۆ بڕوا