هەر وەکوو ئەشکم بەڕەنگی سووری خوێ خوێنینە کوز

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1263 بینین
هەر وەکوو ئەشکم بەڕەنگی سووری خوێ خوێنینە کوز
داستانی شاهنامەی خوسرەو و شیرینە کوز
ئینشیقاقی هەروەکوو کاڵەک لەبەر شیرینە کوز
هەر کەسێ نەیچەشتبێ نازانێ چەند شیرینە کوز