کەڵەشێرێکی کرماشانی

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1931 بینین
کەڵەشێرێ بە ڕەزا لازمە، کرماشانی
ئەژدەها سەوڵەت دەم گەرم و دڕ و شەڕانی
کەڵەشێرێ کە قەپی گرت لە بناگوێی کەڵەشێر
پڕ بەدەم بیپچڕێ وەک سەگی هەورامانی
کەڵەشێرێ کە ئەگەر شێری نەڕی بێتە مەساف
ڕای ڕفێنێ بە شەقێ میسلی کەری تاڵانی
بۆ حەواڵەی دوبوری ئەو کەسە خۆم ئەیزانم
دوو گونی پێوە هەبێ وەک دوو جەڕەی لەیلانی
بەدرێژی وەکو مەولان بەگەکەی میری بەیات
بە جەسامەت وەکو کوێخا زلەکەی بیبانی
جنسی خۆی جووتە مریشکێ بەری حەملەی بگرێ
نەکو سوێی بێتەوە بێچارە لەبەر بێ گانی
ئەی نەقیب زادە، بنێرە کەڵەشێرێکی وەها
بۆ ڕەزاکەی سەگەکەی قاپییەکەی گەیلانی