موسەممەت

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  898 بینین
قەومەکان بەو زاتە وا حوکمی لەسەر بەحر و بەڕە
بەرخە نێرێ گەر نەنێرێ هەرکەسێ خاوەن مەڕە
دێم بە گژیا ئەیدڕم، گەر فیلمەسەل شێری نەڕە
با نەقەومێت وا نەزانن ئەم هەموو شوور و شەڕە
گشت لەسەر بەرخێ شەل و کاوڕێ لەڕ و بزنێ گەڕە