بەفری هیجرت قوللەیی کێوی دڵی وا گرتووم

لە کتێبی:
دیوانی جەوهەری
بەرهەمی:
جەوهەری (1875-1958)
 1 خولەک  552 بینین
بەفری هیجرت قوللەیی کێوی دڵی وا گرتووم
مەر شەماڵی وەسڵی تۆ ئەم بەفرە بتوێنێتەوە
ئاوری دووریت وەها جەرگ و دڵی سووتاندووم
مەر هەناسەی وەسڵی تۆ ئەم ئاورە بکوژێنێتەوە