باسی فرشتە و مەلائیکە
لە کتێبی:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
بەرهەمی:
سەمیع (1848-1889)
1 خولەک
870 بینین
بارەڕیان پێ بکەن مەلەکی ڕەحمان
داییم مەوجوودن لە ئەرز و ئاسمان
بێ خەو و خواردن، بێ کەسب و غەفڵەت
داییم مەشغووڵن بە زیکر و تاعەت
هەریەک بە نەوعێ، هەر یەک بە کارێ
بێئەمری ناکەن بە هیچ قەرارێ
هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە
لە بابەت ئەمری دنیا و عوقباوە
ئەوەی فەرموویە وەحیی خودایە
هەر وەک فەرموویە بێشک هەروایە
دین بەبێ جەلال بەخێو ناکرێ
بێ شان و شەوکەت ئەدای ناکرێ
پێغەمبەر چلۆن بۆ دین ئەکۆشا
هەروا، بۆ عیلم و سەنعەت ئەخڕۆشا