بۆ مەرگی ئاوات
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
مەلا کەریم ڕاوچی
1 خولەک
864 بینین
فەلەک نەیهێشتەوە بۆمان پشوویەک
لە دڵ دەچزێنێ هەر ساڵێ چزوویەک
گوڵووکی گوڵشەنی هێمن و هەژاران
بە ساوایی لە پای دەخرێ دڕوویەک
بزەی سەر لێوی خونچەی پێگەیشتوو
دەخاتە ژێر پەلاماری کەڕوویەک
ستێرەی ڕۆشنی کوردم بوێژن
ئەوانیش ڕوو لە ڕۆچوونن بە دوویەک
نە «هێمنکەس» ما لە ئارادا، نە «ئاواتکەس»
خودا! بۆ کوردی بێ ئارا دەروویەک!
شەمی شانازی کۆمەڵ بوو شنەی ئەو
ئەویشت کردە قوربانی بە فوویەک
بە کۆچی ئەو هونەرمەندە، گەلی کورد
دەڵێی بوونە مەکۆی شین و گڕوویەک
پڕیشکی شیوەنی خەڵکی، دەترسم
بسووتێنێ هەموو خوار و سەروویەک
بەرەو بابا و شێخ مەحموودە کۆچت
لەمەولا بۆت نییە ترس و تەزوویەک
بە شێخ مەحموودی خۆت بێژە: هەڵەبجەی
بەبێ هۆ چۆتە نێو زاری زەروویەک
کە لاوێکە سکەی «داری کەلی» ئەو
بەعس بردوویە هەر بوون و نەبوویەک
لە بەرزایی ژیانی تۆ «ئیمامی»!
نەبینراوە خەل و خەوش و گولوویەک
قوبووڵ نەکراوە «ڕاوچیناسناوی ئەدەبی» بۆ بەڵاگێڕ
دەنا باریکترە گەردن لە موویەک