نامەی ئاوات بۆ خاڵەمین (٢)

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  514 بینین
هاوین بوو، گەرم بوو، ساڵی شەست و سێ بوو
نامەی گوڵی دڵ گەیشت، دەزانی کێ بوو؟
خاڵێکی عەزیز بوو، ناردی هۆنراوەی جوان
جوان بوومەوە بەو نامە، ژیانی پێ بوو
یا خوا قەڵەم و دەست و دڵی باقی بێ
خاڵ بوو لە دڵم خەیاڵی نیشتەجێ بوو
پێش هاتنی شێعرەکانی ڕێکوپێکت
جەرگ و دڵی «کامیلناسناوی ئەدەبی»ت هەموو توێ توێ بوو
ئەو نامە کە قووتی ڕۆحی من بوو خاڵە!
زۆر خۆش بوو لە لام، چونکی بە تام وخوێ بوو
فەرمووتە لە کوێی کە بێمە لات تاوێکی
بۆ هاتنی تۆ دڵم سەری لە سوێ بوو
هەرچەندە کە خوێنمان حەڵاڵە لای وان
هەرلایە دەچووی تەرمی جوانی لێ بوو
بڕوانە بەڵام شوکور بە ئازادی دەبەن
نێوی گەلی کورد لە شاری یا لادێ بوو
هەروا نەبەزیوە قارەمانی گەلی کورد
بەو باسە ژیا کوردێ ئەگەر گوێی لێ بوو
تۆی خاڵەکەسخاڵەمینی بەرزەنجی! کە بوویە هۆی وتاری «کامیلناسناوی ئەدەبی»
تەبع و غەزەل و فکری دەنا لە کوێ بوو؟