بۆ محەمەدساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
692 بینین
شەپۆل بە نامەت «ئاوات» ژیاوە
گرێی چەندساڵەی دڵی کراوە
شەپۆلی ژین بوو، یا ڕێژنەی باران؟
یا شنە و کزەی مەیلەکەی یاران؟
یا بۆنی خۆشی گوڵی بەهاران
نەسیم هێناویە لە کۆهساران؟
بارانی ئەوساڵ بە ئەمری باری
هەموو ڕەحمەت بوو بۆ کوردەواری
نەڕزێ ئەو دەستەی نامەی نووسیوە
«ئاواتناسناوی ئەدەبی» سەربەرزە کە لێت پرسیوە