بەخشین
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
791 بینین
هەی هاوار هاواڵ! بارم گرانە
پشتم جدەو بوو، ماڵم وێرانە
هەرچەن کە لوتفی خودا یارم بێ
گوناهم وەک کێو زل بێ و بارم بێ
ناترسم، گەرچی دەرد بێ دەرمانە
بەخشین خودایە! هەر لە تۆ جوانە
لێبوردن، لوتف و مەرحەمەت، کەرەم
بەخشین، چاوپۆشین، «يا مولی النعمعەرەبی»
خاوەن شەو و ڕۆژ، تاریکی و ڕوونی
ئاگادار، زانای ڕازی دەروونی
ڕۆژم هەروەک ڕووم ڕەش و تاریکە
ڕێگەی نەجاتم دوور و باریکە
ئەگەر تێی کەوتم، قەت نایەمە دەر
پردی سیڕاتە و ڕۆژەکەی مەحشەر
بۆخۆت فەرمووتە خاوەن شەفاعەت
ئەحمەدە، ئێمەش کرمان ئیتاعەت
هاتووین تا لە ژێر چەتری نەجاتی
ڕزگار بین هەموو، ڕۆژی نەهاتی
هەوراز و لێژە، ڕژد و هەڵدێرە
چاڵ و چۆڵ، ناڕێک، گۆل و ئەستێرە