کاری وا ناکەی
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
891 بینین
خودا! بۆچی منی بێچارە بێ دەرد و بەڵا ناکەی؟
ئیلاهی! بۆچی دەردی من بە ڕەحمی خۆت دەوا ناکەی؟
شەوێ تا بەربەیان یاڕەب! تەمادارم لە دەرکی تۆ
لەبەرچی من بە خاسانت شەوێکی ئاشنا ناکەی؟
ئەگەرچی زۆر گوناکار و هەڵەم، ئەمما ئەتۆ یاڕەب!
کەریمی و جەزام لێ ناستێنی، کاری وا ناکەی!
فەقیر و دەستەوئەژنۆم و ئەتۆ کاتی کەڕەم، ڕەببی!
دەزانم فەرقی خاوەن تاج و تەختێک و گەدا ناکەی
دڵی هەر بۆیە خۆشە «کامیلناسناوی ئەدەبیی» بێ دەست و پێ ئێستێ
کە فەرقی ڕۆستەم و پیاوێکی وا بێ دەست و پا ناکەی