دوعای ڕۆژان

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  909 بینین
هەر ڕۆژ هەڵات، دوعا و تەمەننامە تا شەوێ
کاکە! قەزات لە خۆم و لە هەرچی هەمە کەوێ
قوربان! بە زاتی پاکی خوداوەندی زولجەلال
گەر بمدەنێ بەهەشتی بەرین، بێ تۆ نامەوێ
جاهـ و جەلال و ژین و حەیاتم بە تۆوەیە
بێ تۆ وجوودی من چییە؟ کەوتووم ئەوا لەوێ
کاکە، هومێدی من بە خودا وایە بەو زووە
سەروی قەدت لە باغی ئەماندایە، نانەوێ
ڕەببی نەوی نەبی، نەنەوی، ون نەبی لە چاو
نەچیە دەرێ لە دڵ، کە دڵم هەر ئەتۆی دەوێ
هەرکەس بە تۆ دژە، نەبێ یاڕەب لە سەر زەوی
کوێر و زەلیل و کەڕ بێ، کەسێکی ئەتۆی نەوێ
ڕۆحی نیساری خاکی بەری پێتە «کامیلناسناوی ئەدەبی»ت
بۆ چاوەنۆڕی سەروی قەدت بۆچی ناتەوێ؟