مەنجەڵی دڵ
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
882 بینین
وەکوڵ هات مەنجەڵی دڵ، دەسبەجێ ئەی دیدە گریانێ!
دەبێ بڕژێنی ئاخر، چاوەکەم! دوڕڕێ بە دامانێ
لە سایەی سۆزی دڵ ئەمڕۆکە چاوم هێند دڵاوایە
لە گەوهەر پڕ دەکا ئەو، دەست و کۆشی هەر موسوڵمانێ
ئەمن خۆ کۆشی خۆم پڕکردووە، هەڵناگرێ چیدی
جەهەننەم! ئەی ڕەقیبی بەدمەزەب، تۆش کۆشی خۆت دانێ
کە چاوم بۆتە گۆمی خوێن و خوێ، پرسیم لە هاودەردێ
لەگەڵ دەریا کوتی بەستوویەتی چاو مەرج و پەیمانێ
کە «کامیلناسناوی ئەدەبی» خوێن دەبارێنێ لە چاو، ئەی بێوەفا یارم!
حەکیمی دەردی وی هەر تۆی؛ کەرەم کە تۆزە دەرمانێ