شاباز
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
934 بینین
ئەی سەییدی کائینات و جێی شانازی!
زێدە لە پەیامبەران ئەتۆ شابازی
ئەم نۆکەری خاکی پاکی بەردەرک و دەرت
پاڕاوە لە لات، نەهاتە جێ داخوازی
گەپجاڕی هەموو کەس و لە بەرچاو کەوتوو
فریای نەکەوی، نەماوە پۆز و نازی
ناڵێم منی شەرمەسار بڵندم بە نەسەب
سەرشۆڕم ئەمن، ئەتۆ بڵندپەروازی
بۆ خوارێ دەمێ نەزەر بفەرموو، قوربان!
تۆ خاوەنی شەققولقەمەر و ئیعجازی
با هەستمەوە، لە گێژ و خول بێمە دەرێ
ئیعجازە فەقیری وەکوو من بنوازی
ناڵێم گلەییم هەیە، ئەمن قابیلی چیم؟
نازی هەیە «کامیلناسناوی ئەدەبی»ت، ئەگەر تۆ ڕازی