نابووژێمەوە
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
965 بینین
تۆ بە زەخمی مەعدەوە دەتلێیەوە
من بە دەردی مەرگەوە دەخولێمەوە
جەرگ و دڵ بۆ تۆ بریندارە «عومەرکەس»!
هەر ببیسم عاجزی، دەکولێمەوە
یاخودا دەردت لە ڕۆحی من کەوێ
گەر قەزای تۆم لێ کەوێ دەژیێمەوە
تۆ بمێنی، نۆجوانی، چاترە
من کە پیرم با بڕۆم، ببڕێمەوە
مامەکەت چەند ڕۆژە بۆت بۆتە کەباب
لێم گەڕێ یەکجاری هەڵقرچێمەوە
زۆر بەهارێکی سڕوساردە لە من
وشک هەڵاتووم، تازە نابووژێمەوە
جا مەگەر تۆ بێیەوە بۆکانێ زوو
با منیش بۆ لات بە خۆشی بێمەوە