سەودا
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
879 بینین
بە یادی دڵبەری سەوداگەرم وێرانە ئاوا بوو
هەموو بازاڕ و شاری دڵ کەوا بێ شۆق و سەودا بوو
گلەی پێم هاتە سەر، چونکە سەرم دانا لە پێناوی
بە سەر چووم، ڕاستە ئەم سەودایە سەوداێیکی بێ جا بوو
بە ڕەمزی چاوی مەستی خۆت ئیشاڕێکی لە دڵ فەرموو
بزانە بۆچی بێ بادە ئەوەندە شێت و شەیدا بوو
نییانە ڕەغبەتی شیرینی مەستان، ڕۆحی شیرینم
بە ماچ وەرناگرن لێم، بەزمی ئێمە بۆیە سا وا بوو
کە یادی دڵبەرم تەشریفی بردە ناو دڵی زارم
لە بەینی عەقڵ و عیشقمدا لە سەر ئەو شۆخە دەعوا بوو
ئەمن کێم؟ دڵ لە قیس چوو؛ کوێ دەچم؟ سارای جنوون؛ بۆچی؟
لەگەڵ مەجنوونکەس ڕەفیق بم، تا بزانم چۆن لە لەیلاکەس بوو
«ئیمامی»ناسناوی ئەدەبی ماوەیەک بوو مەشقی ڕەمزی چاوی مەستی کرد
لەپڕ مەستی بە سەریا هات و سست و پەست و ڕیسوا بوو