ئیمامیش دێتن
لە کتێبی:
            شاری دڵ
        بەرهەمی:
                سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
        
             1 خولەک
             1330 بینین
        
        
    وەرە نێو باغ و نێو گوڵزار و چیمەن وا لە سەر ڕێتن
هەڵاڵە و نێرگس و شەوبۆ و سوێسنە خاکی بەر پێتن
هەواخوای بەژن و باڵات هەر بە تەنیا من نەبووم، تەنیا
گەلێ لاوانی تازە پێگەیشتوو وەک ئەمن شێتن
هەزاران شێخ و شاب و شێت و ژیر، چاک و خراپ، ڕێکی
هەموویان کوشتەیی لەرزانەکان و گوارەیی گوێتن
دەلەرزن هەر وەکوو لەرزانە، بەندن هەروەکوو گوارە
بە بۆنەی بەژن و باڵات دیارە هاواڵی بەڕێ و جێتن
هەموو هاتوونە سەیری قیت و قۆزیت، پیر و لاو، ئەوڕۆ
بە قەولی سابڵاغی: وا «ئیمامیناسناوی ئەدەبی»ش حازرە و دێتن