چی بدرووم؟
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
870 بینین
مەزرەعەی خاڵیی خۆم دیوە من و داسی کول
ئەی خودایا بە چ دروێنە بکەم، چی بدرووم؟!
من لەبەر نانی بەهارێ نییە ترس و لەرزم
هەر لە ئێستاوە لە تاو حاسڵی پاییز مردووم
فەسڵی هاوین و بەهار فەرقی نییە بۆ منی زار
هەموو کاتێ کە لە زاد خاڵییە ماڵ و کەندووم
هەرکەسێکە بە هیوای حاسڵێ کەیفی خۆشە
من کە نیمە بە هیوای مەرحەمەتی تۆ زیندووم
تۆی کە ئاودێری هەموو دێمیی و ڕەززاقی هەموو
مار و موورێکی، بدە ڕزقی منیش تا زیندووم
با ئەوەند لێر و لەوێ سەر نەکوتم ڕۆژ و شەوێ
قوڕ لە دەرکت بە سەرا کەم، بکەوم، زۆر ماندووم