لەشکری ئەگریجە

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  859 بینین
دەستەدەستە بە سەفی لەشکری ئەگریجە بە ڕێز
عیشق و عەقڵم لەگەڵ ئەو دەستە دەکەن جەنگ و گورێز
قەدی ئاڵایە کە هاڵاوەتە ڕوخسار و برۆ
شێر و خورشیدە عەلامەت، چ جوانە، چ بەڕێز
ئەفسەری لەشکری ئەگریجە دوو چاوی جەنگین
هەر دەوەنگێوێ بە تیری موژە، هەردوو خوێنڕێز
سەنگەری غەمزە دەبەستن لە کەمینگای چاوان
وەکوو ڕاوچین و دەبەن بۆ دڵی زارم پارێز
خوسرەوی سەڵتەنەتی مڵکی وجوودە عیشقی
عەقڵەکەم مەرکەبی خۆشڕۆیەتی چەشنی شەودێز