من بە داخ و دەردی لەیلا تا بە کەی بتلێمەوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 2 خولەک  669 بینین
من بە داخ و دەردی لەیلا تا بە کەی بتلێمەوە
یەک دەمێ غافڵ نەبوو دڵ لە فکری ناچێتەوە
ئاگری گەرمی جەهەننەم کێ دەڵێ دەکوژێتەوە
کەوتە زیندانی موحیبەت تازە دەرچوو بێتەوە
چاوەڕێی ژینی مەکەن هیچ تازە دەرچووبێتەوە
وا دەناڵێنێ کە بولبول حەسرەتی بۆ گوڵ دەبا
ئاخی خونچەی وا لە دڵدا هەڵمەتی بۆ چڵ دەبا
چونکی خەو مەرگە حەقیقەت گەر بەیان غافڵ نەبا
کو دەتانی مەی دەمێ خونچە و بە توندی دڵ دەبا
ڕایبکێشێتن بەزوڵفان حەپس و بیبەستێتەوە
هەر وەکوو تەندووری گەرمە ئەو دڵەی پڕ جۆشەکەم
بۆیێ وەک مەجنوون لە کێوان ڕۆیی فیکر و هۆشەکەم
خۆم دەزانم من لە داخان ڕۆژ و شەو چی نۆشەکەم
چەندی جزیا خۆم بڵێم من هەرکەمە ئەی شۆخەکەم
بەو زمانەی چۆن دەوستێ نابێ خۆبیبڕێتەوە
چەشنی دەروێشی لە تەکیە و سۆفییانی خانەقان
زائید و سۆفی و ئەوانی دڵ دەڵێشت زۆر بەسان
شورتەیی دەرگەی زوحاک و نۆبەچی سەرعاشقان
زۆر بەتووندی دائەنیشی تۆ لە تەختی خوێنڕژان
هەڵدەکێشی نیزی موژگان خوێنی لێ دەتکێتەوە
یا وەکوو دەروێش لەبۆ خۆم هەر لە گوند و شارەکان
محنەت و دەردی هەناوم هەر لەگەڵ بێ چارەکان
باس بکەم با دەرد و ژانی و زیللەتی خوێن خوارەکان
کێ دەتانی دەردی عیشقی چارە کاتن یارەکان
وەختێ خورشید پەرچەمی تای پاکی هەڵدەستێتەوە
کەس نەڵێ عاشق دەترسێ کاتی دێتە سەر سەلیب
عالەمێک پاکی دەزانێ هەر کە یارێکی نەجیب
حوکمی خنکانیش بداتن خۆیەتی دەرد و تەبیب
یادی کرد دەردی هەناوم ون ببێ و کاری ڕەقیب
ئەوجا بەقاقا و ڕووبەڕوی یار هەینێ دڵ دەکرێتەوە
بەرگی خوێنینی لەلای یار وا لەبۆ من هاتییە
ڕۆح بەکێشان ڕازی نابێ یار نەبینێ عاسییە
کەی دەمێک لوتفی هەبوو یار ئەو دەمەی چی زانییە
بمرە سامیناسناوی ئەدەبی هەر بە خەندە مردنیشت شادییە
بگری دووڕو بۆ نەمیمتان ماڵی با کۆر بێتەوە