بۆ گومبووانی چۆڵی مەحەببەتیەتی خودا

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  7122 بینین
بۆ گومبووانی چۆڵی مەحەببەتیەتی، خودا
تەبشیری والسلام على تابع الهدىعەرەبی
موستەغنییە لە مەننی سەفینە و سەفینەوان
هەر کەس کە ئیشی هەر بە خودا بێ، نە ناخودا
دڵ بۆیە خۆشی دێ لە نەخۆشی بە پڕ بەدڵ
بیمارە چاوی یار و خۆشی دێ لە دەرد و دا
بە خودا قەسەم لەگەڵ دڵی خاڵێ لە سۆزی عیشق
تەکراری حەرفە، بەس دەمی پڕ یا خودا خودا
گونجایشی جەلالی خەیاڵی ئەوم لە دڵ
جێ بۆ نەوەی سەمایە لە یەک دانە کونج و دا
لەو ڕۆژەوە جودا بووە لێم ئەو پەریوەشە،
ڕۆژم ڕەشە، شوعوور و دڵم لێ بووە جودا
بەس کاری دڵ توێنەوە مەحویناسناوی ئەدەبی لە پێشتە
لايحسب الأناسي أن يترکوا سدىعەرەبی