لە موڵکی حوسنی ئەو یارە دڵم تەنها غوڵامێکە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
3 خولەک
744 بینین
لە موڵکی حوسنی ئەو یارە دڵم تەنها غوڵامێکە
فەهیمە دڵ زولیخایە مەڵێ تفڵ و نەفامێکە
لەبۆ وەسفی خەت و خاڵت قەبوولی کەی نەمامێکە
ببینی وەسفی ناتانی عەجائیب نەونەمامێکە
کەمەر شل پەنجە شمشاد و چ شۆخ و سینە پانێکە
لە زاریدا بە ڕۆژ و شەو دەناڵێنێ دڵی پڕ غەم
وچانم نادا ساتێکی گوشادیم گەر نەبێ چیبکەم
سەحەر وا هات و هیشکچی کەوشیاری بە دوو خونچەم
کە داوی عەنبەری خاوی دەشێوینێ نەسیمی دەم
وەکوو جەیشی فەڕەنگ و ڕۆم لە ڕووی یارا هەژانێکە
لەبۆ وەسفی قەد و باڵای دەڵێی قومری کەڕ و ڵاڵی
هەزاران گەنجی خوسرەوشا فیدای زوڵف و خەت و خاڵی
کە جار زوڵفی دەکا پەخشان گەهێ سینەی دەکا واڵی
لە تاراجی خەت و خاڵی دەهان و دوو لەبی ئاڵی
بەقیمەت بێ بە هەرزانی هەزار گەوهەر ددانێکە
ئەگەر نایناسی شۆخی من ئەوە ناو و نیشانێتی
کە دوو ئەژدەر بە هێشکچی لە باڵای نەونەماێتی
وە دوو سێوی تەڕی ڕەنگین لەنێو باغی جینانێتی
لە هەرلا کوشتنی عاشق بەبێ کەس وا فیغانێتی
لەلای مەعشوق سەلب باوە لە یاران خوێن ڕژانێکە
ئومێدێکم هەبوو یارم کە ڕەحمی کا هەتا ئێستا
دەڵێن فیکری هەیە لەیلا ئەوەی نێزیک و گێ بیستا
کە حوکمی داوە بۆ کوشتن بەجزیا وا دڵی خستا
لە قانونی گەلی دولبەر جەفای عاشق کە پێویستا
بەڵا عاشق لەبێ چاری لە تاوا نەغمە خوانێکە
ئەسەف بۆ خۆم کە کۆچم کرد ئەوا ڕۆیم بە ڕیسوایی
لە ناڵە و فیرقەتی لەیلا فیغانم کرد بەشێوایی
ئەو ئیرسە لەبۆ عاشق بناڵێنە هەتا مایی
پەرێشانی قەدی ڕەعنا لەبۆ عاشق زولیخایی
لەتولی وێنە وەک من بۆ منیش وەک وی زەمانێکە
هەرچەندی دڵ دەناڵێنێ بە ڕۆژ و شەو لە هاوارە
مەکەن مەنعی دڵی شەیدا غەریبە چاری بێ چارە
جیازێکە لەبۆ عاشق لە بەرگی زیللەت و زارە
لە تاوی تۆ هەتا مردن بناڵێنم ئەگەر یارە
بەعەمری دووری تاماوم لەلام هەر وەخت دانێکە
سەدای شین و فیغان وادی لە غوربەت چۆن سەدایێکە
مەکان و مەنزیڵی نەغمەی لە کام لادێ چلایێکە
لەناو کێوی دەماوەندە بەبێ دەرگە قەڵایێکە
چ دەردە میحنەتی عیشقی نەکەی تۆش بی بەڵایێکە
چ هەوراز و بەپێچ پێچە چ بەرز و چۆن تەلانێکە
ئەگەر عیشقت لەدڵ پاکە دەبێ بەرگی پەلاسیت بی
لەگەڵ مەجنون و فەرهادی لە کێوی غەم شوناسیت بی
وەکوو کەللەی سەری کەیکا لەبۆ مردن سەراسیت بی
بە «سامەناسناوی ئەدەبی» گەر نەبی هوننەر محاڵا لێی خەلاسیت بی
ئەجەل هەردەم لە دەوریدا وەکوو دانی سەپانێکە