بابە هەرچەندە زۆر لێت ئەترسم

کوڕ و باوک
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  333 بینین
کوڕ:
بابە هەرچەندە زۆر لێت ئەترسم
بەڵام ناچارم وا لێت ئەپرسم
هەر بە ڕووخۆشی عاجز نەبی لێم
لێم مەشارەوە ڕاستی بڵێ پێم
تۆ لە ڕەفیقت بۆچ بەجێ ماوی؟
بۆچ وا بێ پارە و کز و داماوی
بۆ چی بێ عەرز و موڵک و دووکانی
خێر لە خۆ نەدیو بێ بەرگ و نانی
# خۆ ڕەفیق