میللەتێک قوربانیدەر بێ نامرێ هەی شێت و شور
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
766 بینین
میللەتێک قوربانیدەر بێ نامرێ هەی شێت و شور
چونکی زەنگین و بەنرخە شاهیدێتی خوێنی سوور
شەرت و پەیمانە لەمێژوو سەر بەخوێنمژ شۆڕ بکا
ببتە جەللادی غروران گیانی پیسیان گۆڕ بکا